چای سەوز سودی بۆ ئێسك‌و جومگەكانی جەستە هەیە

تەندروستی

06/12/2018‌ 389 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی زانكۆی پەكینی چینی، سوودەكانی خواردنەوەی چای سەوزی خستووەتەڕوو، ئەوەش دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەك لەو بارەوە.

بەپێی توێژینەوەكە، كە لەلایەن پزیشكانەوە ئەنجامداوە، چای سەوز سوودێكی زۆری بۆ ئێسكەكان‌و جومگەكانی جەستە هەیە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە چای سەوز بەرێژەی 12%. توانای ئێسك‌و جومگەكان بەهێز دەكات، ئەگەر بێت‌و بەشێوەی رۆژانە بخورێتەوە.

هەروەها توێژینەوەكە ئەوەی ئاشكراكردووە، كە خواردنەوەی چا هۆكارێكە بۆ كەمكردنەوەی نەخۆشی شەكرە، لەهەردوو رەگەز.

هـ ـ ح