قاسم سلێمانی پێكهاتەی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی تەواو دەكات

عیراق

06/12/2018‌ 1618 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی لەشاری بەغدایەو ئامانجی سەردانەكەشی بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراقە.

بەقسەی عەلی سنێد سەركردە لەهاوپەیمانی نەسر، چەند رۆژێكە قاسم لێمانی هاتووەتە شاری بەغداو ئامانجی سەردانەكەشی بۆ كۆبوونەوەیە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق.

هەر بەقسەی عەلی سنێد، قاسم سلێمانی هەوڵی ئەوە دەدات لایەنەكان رازی بكات بەتەواوكردنی پێكهاتەی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی، كە پۆستی هەشت وەزارەتی تائێستا بە بەتاڵی ماوەتەوە.

عادل عەبدولمەهدی كانگی رابردووتر متمانەی پەرلەمانی وەرگرت، كە لەكۆی 22 وەزارەتی كابینەكەی 8 وەزارەت كاندیدەكانیان متمانەیان وەرنەگرت، ئەوەش بەهۆی نەگەیشتنە رێككەوتنی لایەنەكان لەسەر ئەو پرسە.

لەئێستادا بەهۆی ململانێی لایەنەكان لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی ئەو وەزارەتە بەتاڵانە كێشە دروست بووەو بەو هۆیەشەوە تائێستا نەتوانراوە كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی تەواو بكرێت.

هـ ـ ح