شارپرێس:
په‌رله‌مانی عێراق، به‌بێ ده‌نگدان له‌سه‌ر هیچ یه‌ك له كاندیدانی هه‌شت
وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كابینه‌ی نوێی عێراق، جارێكی دیكه دانیشتنی ئه‌مڕۆی خۆی بۆ رۆژی
شه‌ممه‌ی داهاتو دواخست.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لە دانیشتنی په‌رله‌مانی
عێراقدا ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدانی ئه‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته‌كه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراق
بدرێت كه ماون به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكییه‌كانه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق
دانیشتنه‌كه‌ی بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو هه‌ڵگرت.
هەروەها دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دوای ده‌نگدان له‌سه‌ر
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان، بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی
داهاتو هه‌ڵگیرا.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە له‌دانیشتنی رۆژی سێشه‌ممه ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا
په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدانی ئه‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته كۆبوه‌وه
به‌ڵام دانیشتنه‌كه‌ی به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌كانه‌وه پشێوی تێكه‌وتو سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق دانیشتنه‌كه‌ی جێهێشت و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش دانیشتنه‌كه‌ی بۆ ئه‌مڕۆ
دواخست.
هـ ـ ر