شارپرێس:
غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، له‌م خوله نوێیه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا فراكسیۆنی گۆڕان كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار له دوای ته‌واوبونی ماوه‌ی (4) ساڵی یاسایی خولی په‌رله‌مان، خانه‌نشین نه‌كرێت و ته‌نیا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه موچه‌ی خانه‌نشینی بیانگرێته‌وه كه ماوه‌ی (15) ساڵ خزمه‌تیان هه‌یه و ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو (50) ساڵه‌وه‌یه.
غالب محه‌مه‌د ب‌و میدیای فەرمی گ‌وۆران روونیكرده‌وه، له خولی رابردوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، ژماره‌یه‌ك پرۆه‌یاسا وه‌ك پێشنیار خرانه به‌رده‌م په‌رله‌مان به‌ڵام په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه كۆتاییان پێنه‌هێنرا و یه‌كلانه‌بونه‌وه به‌هۆی كۆتایی هاتنی خولی رابردوی په‌رله‌مان، له‌م خوله‌شدا ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه به‌پێی گرنگییان گفتوگۆ و خوێدنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت، یه‌كێك له‌و پرۆژه‌یاسایانه‌ش تایبه‌ته به یاسای خانه‌نشینی كه له یه‌كێك له خاڵه‌كانیدا باس له‌وه كراوه موچه‌ی خانه‌نشینی بدرێت به سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران به‌بێ جیاوازی.
ئەو پەرلەمانتارەی گ‌ورران وتیشی: هه‌رچه‌نده له خولی رابردودا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یاسایه كرا، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق له‌رێگای دادگاوه سكاڵای تۆمار كرد و داوایان كرد په‌رله‌مانتار له‌دوای ته‌واوبونی خولی یاسایی په‌رله‌مان خانه‌نشین بكرێن.
هەروەها جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌وان له فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كار ده‌كه‌ن بۆ لابردنی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كه په‌یوه‌سته به پێدانی خانه‌نشینی به سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران، چونكه پێمان باشه موچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتار و پله باڵاكان وه‌ك موچه‌ی خانه‌نشینی كارمه‌ندانی ئاسایی لێ بكرێت و ته‌نها ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بۆیان هه‌بێ موچه‌ی خانه‌نشینی وه‌ربگرن كه ماوه‌ی (15) ساڵ خزمه‌تی وه‌زیفییان هه‌یه و هه‌روه‌ها ته‌مه‌نیشیان له سه‌رو (50) ساڵه‌وه‌یه.
غالب محه‌مه‌د دوپاتیشیكرده‌وه له‌دوای ته‌واوبونی كابینه‌ی وه‌زاری حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كار له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یاسایه ده‌كات.