شارپرێس:
وەلی تەیمووری، یاریدەدهری ناوەندی ئاسەواری کەلتووری، پیشەسازی و گەشتوگوزاری ئێران ڕایگەیاند، له ماوهی حهوت مانگی رابردوودا نزیكهی حهوت ملیۆن گهشتیاری عێراقی سهردانی ئێرانیان كردووه، ئهوهش زۆرترین ژمارهی گهشتیاره.
وەلی تەیمووری، یاریدەدهری ناوەندی ئاسەواری کەلتووری، پیشەسازی و گەشتوگوزاری ئێران رایگهیاندووه "زۆرترین گەشتیار كه لەم ماوەیەدا بۆ ئێران سەفەریان کردووە لە وڵاتانیی دراوسێ بەتایبەت عێراق، کۆماری ئازەربایجان، ئەفغانستان، تورکیاو پاکستان بوون".
وەلید تەیمووری ئاماژهی بهوهشكرد "مهبهستی سهردانكهران بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ نهخۆشی و گهشتكردن و زیارهتكردنی شوێنه ئاینیهكان و كهلتوورییه بووه".
بەوتەی ئەو بەرپرسەی ناوەندی گەشتیاریی ئێران لە ڕابردوودا زیاتر دراوسێکانیان بۆ زیارەت، بازرگانیکردن و کارکردن بۆ ئێران سەفەریان دەکرد، بەڵام ئێستا عێراقی و ئازەربایجاییەکان بۆ مەبەستی دەرمان وچارەسەری بۆ ئێران سەفەر دەکەن.
تەیمووری هەروەها وتوویەتی "گەشتیارانی عەرەب مانەوەی درێژخایەن و ویستی دەرمانییان هەیە کە ئەم تێچوونی خەرجی زۆری ئەوانی بەدوادادێت و لەمبارەیەوە دواجار قازانجی بۆ ئێران بەدواوە بووە".
یاریدەدهری ناوەندی ئاسەواری کلتووری ئێران، هەروەها لەبارەی سهردانكردنی گەشتیارانی ئەوروپی و ئەمهریکی بۆ ئێران رایگهیاندووه "ئامادەبوونی گەشتیاران لە ماوەی دوو مانگیی ڕابردوودا زیادی کردووە، بهڵام لهوبایهوه هیچ ئامارێكی رانهگهیاندووه".
وەلی تەیمووری ئامار و کۆی ئەو گەشتیارانەی راگهیاندووه و وتویەتی "لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی رابردوو سهردانی ئێرانیان كردووه كه چوار ملیۆن و 739هەزار و 413 كهس بووه".
پێشتریش موحەمەدی خەیاتان، یاریدەدەری بەڕێوبردنی ناوەندی ئاسەواری کەلتووری و گەشتیاری رایگهیاندبو "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیکەی 6 ملیۆن گەشتیاری دەرەوە بۆ وڵاتی ئێران سەفەریان کردووە".
موحەمەدی خەیاتان،ئەوەشی وتبو "بەزۆری گەشتیارانی دەرەکیی لەوڵاتانی ئەوروپی، وڵاتانیی دەرەوەی کەنداو و ئاسیا بۆ بینینی ئاسەواری مێژوویی و ناوچە سروشتییەکان بۆ ئێران سەفەریان کردووە".
لەڕووگەی سیاسیشەوە پاش ڕێکەوتنی ئەتۆمی حکومەتی حەسەن ڕۆحانیی لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانیی ئەوروپی، ئێران هیواداربوو کە ئاساییبوونەوە لەگەڵ ڕۆژئاوا دەبێتە هۆی هاتنی گەشتیاری زیاتر بۆ وڵاتەکەیان و لە ماوەی کورتخایەنی پاش ڕێکەوتنی ئەتۆمیش، هاتنی گەشتیارانی ئەوروپی و ئەمریکی بەرەو زیادبوون ڕۆیشت، بەڵام بەدەرچوونی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی و گەڕانەوەی سزاکان بۆ سەرئێران، کاریگەری خۆی لەسەر گەشتوگوزار بەڕێژەیەکی بەرچاو بەدەرخست.
عەلی ئەسغەری مونسان، سەرۆکی ناوەندی ئاسەواری کەلتووری لەمانگی ڕابردوودا ئاماژەی بەوە کرد "بەگشتی زیادبوونی هەڵاوسان و ناجێگیری دراوی ئێرانی و ڕووداوی تیرۆریستی ئەهواز لە کەمبوونەوەی لە19%ی سەفەرکرنی گەشتیارانی ئەوروپی بۆ ئێرانی کەمتر کردووەتەوە".
لهبارهی گەشتیارانی عێراقیشەوە بەگشتی لەم ئامارە گەشتیارییەی ئێراندا بەدیدەکرێت ئەمەیە کە، لە ساڵی 2016دا 1ملیۆن و 398هەزار و ساڵی 2017ەشدا 1ملیۆن 356هەزار و لەساڵی 2018 تا ئێستاکە بە 2ملیۆن گەشتیار گەیشتووە، کە ڕێژەیەکی بەرچاوی گەشەکردن لەمساڵدا لەسەردانکردنی گەشتیارانی عێراقی بۆ ئێران بەگشتی دەبینین.