شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی نه‌سر ئاشكرایكرد، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان ڕه‌تیكردوه‌ته‌وه پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق وه‌ربگرێت.
هه‌دی سه‌جاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی نه‌سر، له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "عه‌بادی ڕه‌تیكرده‌وه پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق وه‌ربگرێت، به‌ڵام له‌نێو هاوپه‌یمانێتی نه‌سر‌و له‌ده‌ره‌وه‌ش، خواستێك بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه له‌ئارادایه".
هه‌رچه‌نده ئه‌و په‌رله‌مانتاره هۆكاری ئه‌وه‌ی ئاشكرانه‌كردوه كه بۆ عه‌بادی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌شێك له‌میدیا عێراقیه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، عه‌بادی ده‌یه‌وێت له یه‌ك حاڵه‌تدا پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرێت، ئه‌ویش هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و دانانی یه‌ك جێگره بۆ سه‌رۆك كۆمار نه‌ك زیاتر.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی نه‌سر باسی له‌وه‌شكردوه، ئێستا په‌رله‌مانی عێراق له‌چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراقدایه، بۆئه‌وه‌ی بچێته په‌رله‌مان‌و ناوی جێگره‌كه‌ی بۆ ده‌نگدان بخاته به‌رده‌ست په‌رله‌مانتاران.
ڕ . ج