شارپرێس:
هه‌ردوو براوه‌ی نۆبڵ بۆ بواری پزیشكی بۆ ساڵی 2018 ده‌ڵێن:"هه‌رگیز جیهان به‌تاڵ نابێت له‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه" هاوكات به‌ئاسته‌می ده‌زانن كۆتایی به‌شێرپه‌نجه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاریی بهێندرێت.
جه‌یمس ئه‌لیسۆن‌و تاسكۆ هۆنگۆ كه دوو براوه‌ی نۆبڵی پزیشكی بوون، له‌پاش وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌یان ڕایانگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ جۆره جیاوازه‌كانی شێرپه‌نجه، ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ناتوانرێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها ئه‌و نه‌خۆشیه بنه‌بڕ بكرێت، به‌ڵام هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی وازهێنان له‌جگه‌ره كێشان، ڕێكخستنی سیستمی خۆراكیی‌و وه‌رزشه‌وه به‌ریان پێبگیرێت".
هه‌ردوو پزیشكه‌كه بێهیوایی ناده‌ن به توشبووانی شێرپه‌نجه، به‌ڵكو ده‌ڵێن هه‌وڵێك هه‌یه له‌ده ساڵی داهاتوودا له‌ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری به‌رگرییه‌وه، بتوانرێت كۆنتڕۆڵی به‌شێكی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بكرێت، به‌ڵام ده‌ڵێن تێچووی ئه‌و چاره‌سه‌ره نوێیه به‌رزه‌و ده‌كاته 100 هه‌زار دۆلار.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ساڵی 2008 ئه‌نجامدراوه ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، ته‌نیا 5%ی جۆره‌كانی شێرپه‌نجه به‌هۆی هۆكاری بۆماوه‌ییه‌وه‌یه، له‌به‌رامبه‌ریشدا هۆكاره كاریگه‌ره‌كان پشكی 95%یان به‌رده‌كه‌وێت، جگه‌ره كێشان 30% و خۆراكی خراپیش 35% به‌رده‌كه‌وێت.