شارپرێس:
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگهیاند، هیچ کێشەیەک لەسەر ئەوە نییە و ئەو جێگرى یەکەمى سەرۆک کۆمار بێت و بابەتەکە یەکلایی کراوەتەوە.
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا به رادیۆی میربەدی عێراقی راگهیاندووه، وهرگرتنی پۆستی جێگری سهرۆك كۆماری عێراق لهلایهن ئهوهوه هیچ کێشەیەک لەسەر ئەوە نییە.
ئاماژهی بهوهشكردووه، بەرهەم ساڵح، سهرۆك كۆماری عێراق هیچ لارییەکى نییە لهوهی ئهو پۆستی جێگری سهرۆك كۆمار وهربگرێـ، بەڵام کێشەکە لەلای سونەکانە کە هێشتا بۆ دیاریکردنی کاندیدێک رێکنەکەوتوون.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا راشیگهیاند، "له ئێستادا کێشە سوننەکانن کە لەسەر جێگرى دووەم رێکناکەون و رەنگە سەلیم جبورى بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆک کۆمار کاندید بکەن".
ه.م