شارپرێس:
فاتیح یڵدز، باڵیۆزی توركیا له به‌غدا رایگه‌یاند، نه‌وتی كه‌ركوك بۆ توركیا و عێراق سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی وزه‌یه، ئه‌و هێڵه‌ی كه‌وتووه‌ته كار، ئه‌و هێڵه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه دێت، هێڵه كۆنه‌كه چاوه‌ڕوانی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌یه.
فاتیح یڵدز، باڵیۆزی توركیا له به‌غدا له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ده‌روازه‌ی ئۆڤا كه له به‌رنامه‌دایه له نێوان توركیا و عێراقدایه‌و بڕیاره بكرێته‌وه به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی رایگه‌یاندووه، "كردنه‌وه‌ی دووه‌مین ده‌روازه‌ی سنووری (توركیا) له‌گه‌ڵ عێراق، ده‌بێته هۆی كارئاسانی له بازرگانی و فراوانكردنی رێگاكانی بازرگانی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ زۆر كه‌ناڵی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كۆبووینه‌ته‌وه، كردنه‌وه‌ی دووه‌مین ده‌روازه‌ی سنووری په‌یوه‌ندی به په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداشه‌وه هه‌یه. هه‌ست به‌و هاوسه‌نگییه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئێمه به پێویستی ده‌زانین به ته‌واوی له میانی باجی به‌های سه‌ربار سه‌یری بكرێت و به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌و هاوسه‌نگییه تاوتوێ بكرێت".
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا راشیگه‌یاند، "كردنه‌وه‌ی دووه‌مین ده‌روازه‌ی سنووری (توركیا) له‌گه‌ڵ عێراق، ده‌بێته هۆی كارئاسانی له بازرگانی و فراوانكردنی رێگاكانی بازرگانی. کارێکی باش نییه جێگره‌وه‌ت نه‌بێت بۆ قه‌باره‌یه‌كی بازرگانی كه ده‌گاته ١٣ ملیار دۆلار".
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له رێگه‌ی توركیاوه پێشهاتێكی گرنگه.
فاتیح یڵدز له‌باره‌ی نه‌وتی كه‌روكوكه‌وه رایگه‌یاندووه، "نه‌وتی كه‌ركووك بۆ توركیا و عێراق په‌یوه‌ستێكی گرنگی وزه‌یه، ئه‌و هێڵه‌ی كه‌وتووه‌ته كار، ئه‌و هێڵه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه دێت، هێڵه كۆنه‌كه چاوه‌ڕوانی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌یه".
رونیشیكرده‌وه، "كۆمپانیا توركییه‌كان خواستی خۆیان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی هێڵه‌كه نیشانداوه. پێویسته بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركووك و هێڵی بۆریی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، به‌توانای راسته‌قینه‌ی خۆی كار بكات، ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه په‌یوه‌سته به حكوومه‌تی عێراقه‌وه".
فاتیح یه‌ڵدز ئه‌وه‌شی وت، "نه بیره نه‌وته‌كان به‌وپه‌ڕی توانایانه‌وه كارده‌كه‌ن، نه هێڵه‌كه به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه كارده‌كات، وه‌ك چاره‌سه‌رێكی كاتی ته‌ماشای ئه‌مه ده‌كه‌ین، به‌ڵام سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گرنگه و رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌رێمیش له‌وباره‌وه گرنگه. كه‌ركووك و به‌غدا پێویستیان به‌و داهاته‌یه كه له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ده‌ستدێت، لێره‌دا باوه‌ڕمان وایه ئه‌گه‌ر توانای هێڵه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی جاران، په‌یوه‌ندییه‌كانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه دۆخی جاران."
ه.م