شارپرێس.. حلمى ره‌سول ره‌زا
ئه‌ندامێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا سه‌ر به‌پارتی دیموكراته‌كان باس له‌ئه‌گه‌ری دادگایكردنی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
گیرۆلد نادل، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا سه‌ر به‌پارتی دیموكراته‌كان رایده‌گه‌یه‌نێ دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، روبه‌روى لێپرسینه‌وه‌و زیندانى كردن ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و سه‌لمێنرا (هه‌روه‌ك پارێزه‌ره كۆنه‌كه‌ى مایكل كۆهین رایگه‌یاندبوو) پاره‌ى دابێت به كه‌سانێك له‌به‌رانبه‌ر بێ ده‌نگ كردنیاندا له كاتى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن، چونكه ئه‌مه پێشێلى رێساكانى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه.
ناوبراو بۆ كه‌ناڵى سى ئین ئین گوتویه‌تى " ئه‌گه‌ر بێت و سه‌لمێنرا ئه‌و بڕه پاره‌یه دراوه، ئه‌وا به پێشێلكردنى رێساكانى دارایى بۆ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن ئه‌ژمار ده‌كرێت و ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ لێپرسینه‌وه له سه‌رۆك". ئه‌وه‌شى گوت له كاتى سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌ى دادوه‌رى و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنى ئه‌و لیژنه‌یه له‌لایه‌ن دیموكراته‌كانه‌وه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له كانونى دووه‌مى داهاتو " به‌ڵێ لادانه‌كان شایانى لێپرسینه‌وه‌ن".
هه‌روه‌ها داواكارى گشتى له نیویۆرك داواى سه‌پاندنى سزاى زیندانى كردنى كردوه بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ بۆ پارێزه‌رى پێشوى سه‌رۆك دۆنالد تره‌مپ.
چه‌ندین تۆمه‌ت
لێكۆڵه‌ره‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه له نێو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى روبه‌روى پارێزه‌كه‌ى تره‌مپ كراوه‌ته‌وه، هاوكارى نه‌كردنى ته‌واوه‌تیه له‌گه‌ڵ لێكۆڵه‌ران، پێشێل كردنى رێساكانى پاره‌داركردنى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجامدانى تاوانى باج و پێدانى پاره بۆ كڕینى بێ ده‌نگى دوو ژن كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ل تره‌مپدا هه‌بوه.
له‌لایه‌كى تره‌وه لێكۆڵه‌رى تایبه‌ت رۆبه‌رت مۆله‌ر داوایه‌كى یاسایى تۆماركردوه تیایدا داواى سزاى زیندانى بۆ كۆهین نه‌كردوه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامى هاوكارى كردنى له‌گه‌ل لێكۆلێنه‌وه‌كان له نیمچه ده‌ستتێوه‌ردانى روسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كان.
رۆژى هه‌ینى رابردو نوسینگه‌ى مۆله‌ر گوتى – پشت به‌ست به به‌ڵگه‌نامه‌كانى په‌یوه‌ندیدار به رێره‌وى لێكۆلینه‌وه- (بۆل مانفۆرت) سه‌رۆكى پێشوى هه‌لمه‌تى هه‌ڵبژاردن، درۆى له‌گه‌ڵ لێكۆله‌ره ئیتحادیه‌كان كردوه سه‌باره‌ت به پێدانى دارایى و په‌یوه‌ندی كردنى به‌رپرسانى ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریكى له‌گه‌ل هاوبه‌شه روسه‌كان.
به‌لگه‌نامه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن مانفۆرت درۆى كردوه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ل چالاكى سیاسى روسى " قستنتین كیلیمینك"؛ تاوانبار به به‌ربه‌ست دروست كردن له‌به‌رده‌م دادگه‌ریدا، هه‌روه‌ها سه‌ره‌راى دۆسیه‌ى تریش كه ئێستا له لێكۆلینه‌وه‌دایه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داده‌وه، به‌لام ورده‌كارى ده‌رباره‌ى ئه‌م دۆسیه‌یه رون نه‌كردۆته‌وه.
له‌كار لادانى سه‌رۆك تره‌مپ
"جۆن دین" راوێژكارى یاسایى كۆشكى سپى له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكى پێشوتر " ریچارد نیكسۆن" رایگه‌یاند ئه‌وه‌ى له به‌لگه‌نامه‌كانى روبه‌رت مۆله‌ردا هاتوه ده‌رباره‌ى سه‌رۆك تره‌مپ ده‌خوازێ گۆنگرێس ده‌ست بكات به رێكاره‌كانى لادانى له ده‌سه‌ڵات.
ئه‌وه‌شى گوت؛ ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ى كه ئێستا مۆله‌ر له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریكادا ده‌یكات له‌وانه‌یه له كۆتاییدا زیانێكى زۆر به ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بگه‌یه‌نێ له‌و ئابروچونه‌ى بوه مایه‌ى روخانى نیكسۆن له ساڵى 1974دا.