كەمی ڤیتامین "دی" لەمنداڵ كاریگەری لەسەر جەستەی دادەنێت

تەندروستی

11/12/2018‌ 646 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەمی ڤیتامین "دی" لەمنداڵ كاریگەری لەسەر جەستەی دادەنێت، بەتایبەتی لەتەمەنی هەرزەكاریدا.

توێژینەوەیەكی دانیماركی گەیشتوون بەو ئەنجامەی، ئەگەر منداڵ كەمی ڤیتامین دی هەبێت، ئەوە كاریگەری لەسەر مێشكی دانێت، بەتایبەتی لەتەمەنی هەرزەكاری‌و گەنجی.

توێژینەوەكە گەیشتووە بەو ئەنجامەشی ڤیتامین دی پێویستییەكی گرنگە بۆ جەستە، بەتایبەتی لەمنداڵ، بۆیە دەبێت ئەو خواردنانە بخوات، كە ئەو ماددە ڤیتامینییەی تێدایە.

هەروەها توێژینەوەكە باسی لەوەش كردووە، كەمی ڤیتامین دی لەژنانی دووگیان كاریگەری لەسەر مێشكی منداڵەكەی ناو سكی دەبێت‌و مەترسی لەسەر ژیانی ئەو منداڵە دروست دەكات.

هـ ـ ح