شەربەتی پرتەقاڵ لەنەخۆشییەكی مەترسیدار دوورتدەخاتەوە

تەندروستی

11/12/2018‌ 1180 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خواردنەوەی یەك پەرداخ لەشەربەتی پرتەقاڵ بەشێوەی رۆژانە مرۆڤ دووردەخاتەوە لەنەخۆشی لەبیرچوونەوە.

زانایان توێژینەوەیەكیان لەسەر 28 هەزار كەس ئەنجامداوە، كە بەپێی توێژینەوەكە گەیشتوون بەو ئەنجامەی خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ سوودێكی زۆری بۆ خانەكانی مێشك هەیە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ كاریگەری نەرێنی لەسەر خانەكانی مێشك دادەنێت، بەوەی چالاكیان دەكات‌و رێگری لەستبوون‌و پیربوونیان دەكات، كە ئەوەش دەبێتە رێگری لەدروستبوونی نەخۆشی لەبیرچوونەوە.

توێژینەوەكە لەزانكۆی هارڤاردی ئەمریكا ئەنجامدراوەو ئەو كەسانەی تێدا بەشدارییان كردووە، بەرێژەی 47% بەئەرێنی كاریگەری خواردنەوەی شەربەتەكەیان لەسەر دەركەوتووە.

هـ ـ ح