سەگێك ماوەی یەك مانگ لەبەردەم ماڵە سووتاوەكەی خاوەنەكەی چاوەڕێ‌ دەكات

جیهان

11/12/2018‌ 756 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەمیشە سەگ بەوە ناسراوە وەفای بۆ مرۆڤ، بەتایبەتی خاوەنەكەی هەیە، لەو بارەشەوە چەندەها چیرۆك هەیە.

یەكێك لەتازەترین چیرۆكەكانی بەوەفایی سەگ بۆ رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی كالیفۆڕنیای ئەمریكا دەگەڕێتەوە، كە مانگی رابردوو روویدا.

بەپێی گێڕانەوەی میدیا ئەمریكییەكان، ئەو سەگە ماوەی مانگێك لەناوچەیەكی سووتاوی كالیفۆڕنیا چاوەڕێی گەڕانەوەی خاوەنەكەی كردووە، كە بەهۆی سووتانەوە ماڵەكەی جێهێشتووە.

هەر بەپێی گێڕانەوەكان خاوەنی ئەو خانووە، كاتێك گەڕاوەتەوە، بینیویەتی، سەگەكەی لەبەردەرگایەو چاوەڕێی دەكات، كە ماوەی مانگێك بووە.

سەگەكە ناوی مادیسون رمادەو زۆربەی كەس رۆژانە بینیویانە لەو ناوچەیە بۆ ماوەی مانگێك لەبەردەم ماڵە سووتاوەكە ماوەتەوە.

هـ ـ ح