وێنە.. كەڵەكێوییەك بەرەنگە سپییەكەی سەرنجی هەموانی بەلای خۆیدا راكێشاوە

جیهان

11/12/2018‌ 1101 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وێنەگرێكی نەرویجی لەناوچەیەكی بەفراوی وێنەی ئاژەلێكی كەڵەكێوی گرتووە، كە رەنگی تەواو سپییە.

ئەو وێنەگرەی وێنەی ئەو كەڵەكێوییەی گرتووە، ناوی مادسن نۆردنەو لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەكەی بڵاوكردووەتەوەو بەو هۆیەشەوە سەرنجی زۆرێك لەمیدیاكانی راكێشاوە.

بەشێك لەخەڵكی باس لەوە دەكەن، ئەو كەڵەكێوییە خۆی سپییەو بەشێكی تریش دەڵێن بەهۆی سەرماو بەفر بارینەوە لەوێنەكە بەو شێوە دەركەوتووە.

هـ ـ ح