شارپرێس:
خەوتنی زیاتر لەهەشت کاتژمێر له‌شه‌و و ڕۆژێكدا، مەترسیی تووشبوون بەنەخۆشییەکانی دڵ و دەمار زیاتر دەکات.
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له‌سه‌ر لە زیاتر لە 116 هەزار كه‌س لە 21 وڵات ئه‌نجامدراوه، ته‌مه‌نه‌كانی 35 تا 70ساڵی گرتوه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌رئه‌نجامه ده‌ركه‌وتووه، كه پێویسته زیاتر له هه‌شت كاتژمێرله شه‌و و ڕۆژێكدا نه‌خه‌وین.
لێکۆڵەره‌وان دەڵێن لەنێوان خەوی نیوەڕوان و نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار لەو نەخۆشانەی کە لە ماوەی خەوی پێویست لەشەودا سوود دەبەن، پەیوەندییەک بوونی هەیە، خەوی نیوەڕوانی ئه‌و کەسانەی کە لەشەویشدا بەپێی پێویست دەنوون و نیوڕۆژانیش لەپاڵیدا دەنوون مەترسیی نەخۆشیێەکانی دڵ و دەمار لەواندا زیاد دەکات.
بەڵام لەو کەسانەی کە خەوتنی شەوانەی کەمتریان هەیە، خەوی نیوەڕوان خەوێکی باش ده‌بێت بۆ قەرەبوكردنه‌وه‌ی کەمخه‌ویی، لە نەخۆشییەکانی دڵ ودەماریش تاڕادەیەک بەدوور دەبن.
ڕ . ج