بەرشەلۆنە سوورە لەسەر كڕینی هاریكی كین

وەرزش

12/12/2018‌ 495 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە سوورە لەسەر كڕینی هارینی كرینی ئینگلیزی یاریزانی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی.

رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویكردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە ماوەیەكە دەستی بەهەوڵەكان كردووە، بۆ ئەوەی لەهاوینی داهاتوو تواناكانی هاریكی كین بەدەستبهێنێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانە كەتەلۆنییەكە بۆ كڕینی ئەو یاریزانە گرێبەستێكی 200 ملیۆن یۆرۆیی ئامادەكردووە، كە ئەوەش گەورەترین گرێبەستی مێژووی یانەكە دەبێت.

هاری كین لەخولی ئینگلیزی ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات‌و جگە لەیانەی بەرشەلۆنە چەند یانەیەكی تریش هەوڵی كڕینی ئەو یاریزانە دەدەن، لەوانەش یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی.

هـ ـ ح