وێنە.. دەركەوتنێكی نوێی وروژێنەری رانیا یوسف

هەمەڕەنگ

12/12/2018‌ 2271 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رانیا یوسفی هونەرمەندی میسری لەچەند وێنەیەكی تر دەركەوت، كە گۆڤارێكی میسری وێنەكانی بڵاوكردووەتەوە.

گۆڤاری "insight" وێنەكانی بڵاوكردووەتەوە، كە تێدا جارێكی تر رانیا یوسف بەشێوەیەكی وروژێنەرو نیمچە رووت دەركەوتووە.

بڵاوكردنەوەی وێنەكانی رانیا لەكاتێكدایە، ماوەی رابردوو لەڤیستیڤاڵی سینەمایی قاهیرە دەركەوت‌و دەركەوتنەكەشی كاردانەوەی دروست كرد، ئەوەش بەهۆی نیمچەڕووتی ئەو عەزییەی لەبەریكردبوو.

رانیا لەسەر كاردانەوەی جلوبەرگەكانی رایگەیاندووە، كە ئەو كارێكی نائاسایی نەكردووەو ئەوەشی كردوویەتی كارێكی ئاسایی بووە و پێویستی بەو كاردانەوانە نەكردووە.