ساركۆزی جوڵانەوەی "هێلەك زەردەكان" دەقۆزێتەوە بۆ هاتنەوە ناو ژیانی سیاسی

جیهان

12/12/2018‌ 3811 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: حلمی رسول رەزا
پێدەچێت دۆخی جوڵانەوەی جەماوەری‌و سیاسی لەشەقامی فەرەنسیدا، وابكات سەرۆكی پێشووتری فەرەنسا نیكۆلا ساركۆزی بەشێوەیەكی جدی بیر لە گەڕانەوە بۆ ژیانی سیاسی بكاتەوە.

ساركۆزی پێش دوو ساڵ رایگەیاند، لەژیانی سیاسی دوردەكەوێتەوە، بەڵام ناڕەزایەتی هیلەك زەردەكان پاڵنەری گەڕانەوەیەتی بۆ ژیانی سیاسی.

لەبەرانبەر ئەوەداو بەم دوایانە هاوژینی ساركۆزی "كارلا برۆنی" ئاماژەی بەوە كرد سەرۆكی پێشووتری فەرەنسا بیر لەگەرانەوە دەكات بۆ ژیانی سیاسی لە دۆخی گۆرانكاری نەتەوەییدا لەوڵات لەپاش نارەزایەتییەكانی ئێستای ناسراو بە هێلەك زەردەكان.

ناوبراو لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی " لوبارزیان" ی فەرەنسی ئاماژەی بەوەشدا، نیكۆلا ساركۆزی بەردەوام پێم دەڵێت: ئەم دۆخەی وڵات پێیدا تێپەر دەبێت وام لێدەكات هەست بەڕارایی بكەم و بیر لە گەڕانەوە بۆ سەر گۆرەپانی سیاسی بكەمەوە.

دیارە ناوی ساركۆزی لەم دواییەدا لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە ئابروچوونی یاساییدا دێت، كە پەیوەندی بەو پارە وەرگرتنانەوە هەبوو لە موعەمەر قەزافی سەرۆكی پێشووتری لیبیای وەرگرتبوو، هەروەها گومانی ئەوەی لێدەكرێت لەماوەی دەسەڵاتدارێتیدا وەك سەرۆك لە نێوان ساڵانی 2007 تا 2012، نوێنەری داواكاری گشتی لەبەرانبەر بەرزكردنەوەی پلەكەیدا هاوكاری كردبێت لەو  زانیاریە دزە پێكراوانەی لەلێكۆڵینەوەی تاوانەكاندا سەبارەت بەدەستكەوتنی پارەو سامان بە شێوەیەكی نایاسایی لە هەلمەتی هەڵبژاردندا لە قەزافی وەریگرتبێت. هەروەها دادگای فەرەنسا چەند تۆمەتێكی دایە پاڵ ساركۆزی سەبارەت بە پارەداكردنی لەلایەن لیبیاوە و بەكارهێنانی لە هەڵمەتەكانی هەلبژاردندا لە ساڵی 2007.

رۆژنامەی "لۆمۆندی فەرەنسی" لەسەر پێگەی ئەلیكترۆنی باسی ئەوەی كردوە، سەرۆكی پێشوتری وڵات لە رۆژی سێشەمەوە دەست بەسەر كراوە و به تۆمەتی بەرتیل و پارەداركردنی نایاسایی بۆ هەلمەتی هەلبژاردن و وەرگرتنی دارایی گشتی لیبیا دادگای دەكرێت.

دادگای فەرەنسی بڕوای وایە، بە گوێرەی ئەو تۆماتانەی روبەروی ساركۆزی كراوەتەوە، ناوبراو سودی لەو پارەداكردنە وەرگرتوە لە هەلمەتی هەڵبژاردنەكانی 2007 ، هەروەها  لەلایەن سەرۆكی پێشوی لیبیاوە هاوكاری كراوە بۆ ئەوەی بێتە سەر دەسەڵات لە ساڵی 2011، ئەمەش لە پاش سەردانێكی كورتی قەزافیەوە هات بۆ پاریسی پایتەخت.

لێكۆلێنەوەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، نێوەندگیری نێوان هەردولایان كەسێك بوە بەناوی " زیاد تقی الدین"‌ و لە لێكۆلینەوەكانی تشرینی دووەمی 2016 دا دەركەوتوە ناوبراو 5 ملیۆن دۆلاری لە تەرابلوسەوە گواستۆتەوە بۆ پاریس لە كۆتایی سالی 2006 و سەرەتای ساڵی 2007 و گەیاندویەتیە دەست هەر یەك لە "لكلود گیان " و " نیكۆلا ساركۆزی".

جێگای وەبیر هێنانەوەیە جولانەوەی هیلەك زەردەكان بۆ هەفتەی چوارەمە بەردەوامە، هەرچەندەش حكومەت لە بریاری زیادكردنی باج لەسەر سوتەمەنی بەتەواوەتی پەشیمان بۆتەوە. جولانەوەكە داوای باشتركردنی دۆخی ژیانیان و كەمكردنەوەی باج و چارەسەرێك بۆ دابەزینی نرخی كڕین دەكەن، سەرەرای ئەوەی داوا لەسەرۆكی فەرەنسا ماكرۆن دەكەن گوێیان بۆ بگرێت و بە لووت بەرز تۆمەتباری دەكەن.