ڤیدیۆ.. دزە بەچەند تایبەمەندییەكی مۆبایلە نوێیەكەی گوگڵ دەكرێت

جیهان

13/12/2018‌ 268 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی "91mobile" وێنەو چەند زانیارییەكی لەبارەی مۆبایلە نوێیەكەی كۆمپانیای گوگڵ بڵاوكردەوە، كە ناوی مۆبایلەكە "Pixel 3".

پێگەكە بڵاویكردەوە، كە گوگڵ چوار نموونە لەمۆبایلی "Pixel 3" دەخاتە بازاڕەكانی جیهان، كە ئەوانیش (Pixel 3 Lite و Pixel 3 Lite XL) بەتایبەتمەندی‌و نرخی جیاواز.

بەپێی رێگەكە مۆبایلی "Pixel 3 Lite" شاشەكەی 5.5 بۆسەو دیقەی +FHD، توانای "18.5:9"، لەگەڵ بوونی تایبەمەندی "Snapdragon 670" و رامەكەشی چوار گێگا بایبتەو توانای باترییەكەی 2915 میللی ئەمپێرە.

هەر بەپێی پێگەكە مۆبایلی "Pixel 3 Lite XL" قەبارەكەی گەورەترەو شاشەكەی 6.3 بۆسەو تایبەتمەندی "Snapdragon 670" توانای باترییەكەی 3400 میللی ئەمپێرە.

هـ ـ ح