عەبدولمەهدی بۆ بەخشینی عێراق لەسزاكانی سەر ئێران شاندێك دەنێرێتە ئەمریكا

عیراق

13/12/2018‌ 443 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ بەخشینی بەغدا لەگەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، شاندێك دەنێرێتە واشنتۆن.

عادل عەبدومەهدی سەرۆك وەزیران لەمیانی لێدوانێك رایگەیاند، كە ئەوان دەیانەوێت عێراق لەگەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران ببەخشرێت، بۆیە شاندێك دەنێرنە واشنتۆن لەو بارەوە گفتوگۆ دەكەن.

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەشی راگەیاند، كە عێراق بەشێك نییە لەئەمریكا، بۆیە نایەوێت پابەندی ئەو گەمارۆیانە بێت واشنتۆن بەسەر ئێراندا سەپاندوویەتی، كە ئەوە زیانی بۆ هەردوولا دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە لەماوەی رابردوو بەدوو قۆناغ ئەمریكا گەمارۆی بەسەر ئێراندا سەپاندو هۆشداری دایە هەموو وڵاتانی جیهانیش، كە دەبێت پابەندی ئەو گەمارۆیانە بن، بەسەر تاراندا سەپێنراون.

هـ ـ ح