مەسرور بارزانی لەشوێنی نێچیرڤان بارزانی دادەنیشێت

کوردستان

13/12/2018‌ 3606 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسرور بارزانی پێش وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران لەشوێنەكەی نێچیرڤان بارزانی دانیشتووە، ئەوەش بەپێی دوو وێنە، كە شارپرێس بەدواداچوونی بۆ كردووە.

مەسرور بارزانی، كە رۆژی سێی ئەم مانگە لەلایەن پارتی دیموكرات كاندیدكرا پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم، لەدواین دەركەوتنی لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ ریك پێری، وەزیری وزەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەرۆژی سێ‌ شەممە 11ی ئەم مانگە لەو شوێنە دانیشتووە، كە پێشتر نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆك وەزیران لەگەڵ شاندەكان كۆبوونەوەی تێدا كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، مەسرور بارزانی هێشتا پۆستی سەرۆك وەزیرانی وەرنەگرتووەو كابینەی نۆیەم پێكنەهێنراوەو نێچیرڤان بارزانی بەفەرمی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

بەپێی وێنەكان، نێچیرڤان بارزانی، چەندین جار لەمیانی پێشوازی لەشاندە بیانییەكان لەو شوێنە دانیشتووە، كە مەسرور بارزانی لەكۆبوونەوەی رۆژی 11ی ئەم مانگە تێدا دانیشتووە، وەك لەم وێنانەدا دەردەكەوێت.

هـ ـ ح