شارپرێس:
ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له‌ده‌رگای یانه‌ی ڕۆماوه ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو دنیای ڕاهێنان.
ڕۆژنامه‌ی Il Tempoی ئیتاڵی بڵاویكرده‌وه، یانه‌ی ڕۆما ده‌یه‌وێت لوپێتچی بكاته ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید له‌م وه‌رزه‌دا، ئیداره‌ی یانه‌كه بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی لوپێتچی دا.
یانه‌ی ڕۆما ده‌یه‌وێت ئه‌نجامه خراپه‌كانی دی فرانچیسكۆ ڕابگرێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته لوپێتچی بژارده‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه‌یه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ڕۆما.
ڕ . ج