دانانی وێنەی خومەینی‌و خامنەیی لەنووسینگەی بەرپرسێكی عێراقی

عیراق

15/12/2018‌ 697 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسێكی عێراقی، وێنەی خومەینی‌و خامەنەیی لەنووسینگەكەی خۆی داناوە، كە ئەوەش كاردانەوەی دروست كردووە.

عەلی جەعفەر هەلاق، كە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای شاری بەغدای پایتەختی عێراقە، وێنەی خومەینی‌و خامنەیی، كە دوو كەسایەتی ئێرانین لەنووسینگەكەی خۆی لەئەنجوومەنی پارێزگا داناوە.

دانانی ئەو وێنانە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەعێراق كاردانەوەی زۆری دروست كردووەو بەو هۆیەشەوە رەخنەی توند لە عەلی جەعفەر عەلاق دەگیرێت‌و بە "پیاوی ئێران" وەسفدەكرێت.

هەروەها هەر لەوێنەكەدا دەردەكەوێت ئەو بەرپرسە عێراقییە، لەنووسینگەكەی چەكی داناوەو ئەوەش كاردانەوەكانی زیاتر كردووەو رەخنەی ئەوەی لێدەگیرێت، كە نابێت نووسینگەكەی ئەو جۆرە كەرەستەو وێنانەی تێدا بێت.

عەلاق لەبەرانبەر بڵاوكردنەوەی وێنەكەی‌و كاردانەوەكانی سەری روونكردنەوەیەكی بڵاوكردووەتەوەو دەڵێت: وێنەكەی كۆنەو ئێستا بەمەبەست بڵاوكراوەتەوە، بۆ ئەوەی رەخنەی لێبگرێت.

هـ ـ ح