"سێبەری داعش" مەترسی لەسەر عێراق دروست دەكاتەوە

عیراق

15/12/2018‌ 279 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێشتا بەرپرسانی عێراقی نیگەرانن لەو جموجوڵانەی چەكدارانی داعش لەناوچە سنوورییەكانی سوریا دەیكەن‌و ئەوەش وەك "سێبەر" بەسەر وڵاتەكەیانەوە دەبینن.

جەبار مەعموری، یەكێك لەسەركردە دیارە سەربازییەكانی حەشدی شەعبی باسی لەمەترسی چەكدارانی داعش‌و جموجوڵەكانی ئەو چەكدارانەی لەناوچە سنوورییەكانی عێراق‌و سوریا كردووە.

جەبار مەعموری، دەڵێت: داعش وەك "سێبەرێك" هێشتا بەسەر سنوورەكانی عێراقەوە ماوەو بە بەردەوامی مەترسی لەسەر ناوچەكان دروست دەكات، لەتایبەتی لەناوچە سنوورییەكانی سوریا.

ئەو سەركردەیەی حەشدی شەعبی دەشڵێت: رۆژ بەرۆژ جموجوڵەكانی داعش ئەوە رووندەكاتەوە، ئەو چەكدارانە هەركاتێك بیانەوێت هێرش بكەنەوە سەر ناوچەكانی عێراق‌و بەوەش مەترسی زیاتر دەكەن.

ساڵی 2014 چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر چەندین ناوچەی عێراق‌و كۆنتڕۆڵیان كردو دوای سێ‌ ساڵ شەڕكردن سوپای عێراق توانی زۆرێك لەو ناوچانە كۆنتڕۆڵبكاتەوە.

هـ ـ ح