شارپرێس:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای سعودییه، سه‌ردانی ڕیازی پایته‌خت ده‌كات.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق‌و شاندێكی یاوه‌ری، سه‌ردانی سعودییه ده‌كات، ئه‌وه‌ش پاش بانگهێشتی فه‌رمی ناوبراو له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا بن محه‌مه‌د ئاڵ شێخ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای سعودییه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سعودییه، محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌گه‌ڵ سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، پادشای سعودییه‌و به‌رپرسانی باڵای دیكه‌ی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه، پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق‌و سعودییه تاوتوێده‌كرێت.
ڕ . ج