نرخێكی خەیاڵی.. گرانبەهاترین شوقەی ئەوروپا بۆ فرۆشتن

جیهان

17/12/2018‌ 3030 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەتایبەتمەندی زۆر بەرزەوە، گرانبەهاترین شوقەی نیشتەجێبوون لەئەوروپا دەفرۆشرێت، كە شەش ژووری هەیە.

رۆژنامەی زە سەن بڵاویكردەوە، كە ئەو شوقەیە دەكەوێت شاری مۆناكۆی فەرەنساو نرخی فرۆشتنەكەی 67 ملیۆن جونەی ئیتەرلینییە.

ناوی شوقەكەكە "بانۆراما"یەو شەش ژووری نوستنی هەیەو چوار شوێنی وەستانی ئۆتۆمبیلی هەیەو رووبەڕی شووقەكەش 700 مەتری چوار گۆشەیە.

كۆمپانیای "فینلی برۆر"ی تایبەت بە فرۆشتنی خاونووبەر ئەو شوقەیە دەفرۆشرێت‌و تائێستا هیچ كەسێك ئامادەیی دەرنەبڕیوە بۆ كڕینی شوقەكەكە.

هــ ـ ح