واشنتۆن دەنگۆی رێككەوتن لەگەڵ ئەنقەرە رەتدەكاتەوە
ئەمریكا بەهێرشی سوپای توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان رازی نییە

کوردستان

17/12/2018‌ 2141 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ئەمریكا رەتیكردەوە، هیچ رێككەوتنێكی لەگەڵ ئەنقەرە كردبێت، بۆ هێرشكردنە سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان.

ئاژانسی ئەی ئێف پی لەزاری بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردەوە، كە واشنتۆن هیچ رێككەوتێكی لەگەڵ ئەنقەرە نەكردووە، بۆ ئەوەی سوپای توركیا هێرش بكاتە سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان.

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، ئەو بەرپرسەی ئەمریكا ئەوەشی راگەیاندووە، كە ئەو دەنگۆیانەی توركیا بڵاویدەكاتەوە، بەوەی لەگەڵ واشنتۆن رێككەوتووە بۆ هێرشكردن دوورە لەراستییەوە.

هەروەها رایگەیاتدووە، ئەمریكا رازی نییە بەهێرشی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان‌و جەختیكردووەتەوە، كە دەبێت بەشێوەی ئاشتی كێشەكانی ئەو ناوچانە چارەسەربكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە بەرپرسانی توركیا بەتایبەتی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك بانگەشەی ئەوە دەكات لەگەڵ ئەمریكا رێككەوتووەو بەپێی رێككەوتنەكەش هێرش دەكاتە سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان.

هـ ـ ح