ئەنجیلینا جولی لای منداڵەكانی بەخراپ باسی پراد پیت دەكات

هەمەڕەنگ

18/12/2018‌ 618 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجیلینا جولی ئەستێرەی هۆڵیوودی ئەمریكا، كە لەگەڵ برات پیت هونەرمەندی ئەمریكای خاوەنی شەش منداڵن، كە ئێستا لەیەك جیابوونەتەوە.

ئەنجلیناو پیت لەماوەی رابردوو لەسەر بەخێوكردنی منداڵەكانیان رێككەوتن، بەڵام رێككەوتنەكەیان نەبووە هۆی چارەسەری ئەو كێشانەی لەو بارەوە هەیانبوو.

پێگەی "Us Weekly" بڵاویكردەوە، كە جولی لای منداڵەكانی بەخراپی باسی پیتی كردووەو رایگەیاندووە، باوكیان نایەوێت بەخێوكردنیان لەئەستۆ بگرێت.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە باوكیان تووڕەیەو ئەو تووڕەییەشیان زیانیان پێدەگەیەنێت، بۆیە دەبێت ئاگاداری خۆیان بن.

هـ ـ ح