نرخی "بیتكۆین" بۆ 4000 دۆلار بەرز دەبێتەوە

جیهان

21/12/2018‌ 634 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دراوی ئەلیكترۆنی "بیتكۆین" بۆ 4000 دۆلار بەرز بووەوە، كە پێشتر نرخەكەی گەیشتە 3000 دۆلار.

ناوەندی "CoinMarketCap" بڵاویكردەوە، لەزیاتر لە 20 بۆرسەی جیهانی نرخی ئەو دراوە ئەلیكترۆنییە بەرێژەی 5.17% بەرزبووەتەوەو نرخەكەی گەیشتووەتە 4068 دۆلار.

جگە لەنرخی بتكۆین، نرخی دراوە ئەلیكترۆنییەكانی تریش بەرزبووەتەوە، لەوانە دراوی "Ethereum" بەرێژەی 3.62% و 109.87 دۆلار و نرخی "Ripple" بە 0.37 دۆلارو نرخی "Bitcoin Cash" بە رێژەی 36.12% بەرزبووەتەوەو نرخەكەی گەیشتووەتە 167.68 دۆلار.

هـ ـ ح