نــرخــی دۆلار لــەبــازاڕەكــانــی هــەرێــم روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە

sharpress.net

1023 جار خوێندراوه‌ته‌وه

21/12/2018‌

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزار دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزار دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش نرخەكەی رووی لەبەرزبوونەوە كردووە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 136 هەزار دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 150 هەزارو 750 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 12 هەزارو 500 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 22 هەزارو 800 دیناری عێراقییە، كە ماوەیەكە بەردەوام نرخەكەیان روو لەنزمبوونەوە دەكات.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved