ئەو رووداوە مێژووییانەی لەساڵی 2018 تۆماركران

جیهان

26/12/2018‌ 3002 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: حلمی رەسول رەزا
لەگەڵ ئەوەی ساڵی 2018 چەندین كارەسات و رووداوی نەخوازراوو ململانێی تێدابوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك رووداوی پرشنگدارو دڵخۆشكەری لەگەڵ خۆیدا هێنا.

ئاشتی نێوان كوریای باشوورو باكوور 
مانگی ئەپرێڵی ئەمساڵ جیهان رزووداوێكی مێژوویی گرنگ بەخۆیەوە بینی، ئەویش خۆی لەچاوپێكەوتنی هەردوو سەركردەی كووریاكە بوو، كە سەرۆكی كوریای باشور – مۆن گای- سەرۆكی كوریای باكوور – كیم جۆنگ ئۆن چاویان بەیەك كەوت‌و كۆبوونەوەیان ئەنجامدا.

هەردوو سەرۆك لەناوچەیەكی لەچەك داماڵراو تەوقەیان كردو بزەیان لەگەڵ یەكتریدا گۆڕییەوە، ئەمیش لەیەكەمین لوتكەدا بۆ ماوەی زیاتر لە دەیەیەكدا، كە مۆن كێم لە هێڵی كێشراوی سنووری سەبازیدا پێشوازییەكەی كرد بۆ ئەوەی كیم جۆنگ هەمان هەنگاو بنێت، كە پێ بخاتە ئەو سنوورەوە لە كاتی جەنگی كوریدا لە نێوان ساڵانی 1950 و 1953 ەوە. 

هەروەها هەردوو سەرۆك دارێكی سنەوبەریان لەو سنورەدا چاند، كە بە شێوەیەكی توند هەردوو سنوورەكەی لەیەكتری جیاكردووەتەوە.

لوتكەی ترەمپ‌و كیم جۆنگ 
لە دیمەنێكی كەم وێنەدا هەردوو سەرۆكی ئەمەریكی دۆنالد ترامپ‌و سەرۆكی كوریای باكور كیم جۆنگ لەمانگی یۆنیۆدا لەبەرانبەر دەزگاكانی راگەیاندنی هەردوو وڵات پێش ئەوەی بچنە سەر فەرشی سوورو دەست بە گفتوگۆ بكەن، تەوقەیان لە گەڵ یەكتریدا كرد.

ترەمپ گوزارشتی لەبۆچوونی خۆی كرد بەوەی بینینی كیم پەیوەندییەكی زۆر باشە، ئەمەش لە پاش چەند چركەیەك بوو لە تەوقە مێژووییەكەی نێوانیان و كیم بەهەمان شێوە وتی: "هاتووین بۆ ئێرە بۆ بەستنی لوتكەیەك لەپاش ئەوەی بەسەر سەرجەم رێگریەكاندا سەركەوتین".

هەڵبژاردی پەرلەمانی عێراق
لە مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵدا و لەپاش سەركەوتن بەسەر رێكخراوی داعشدا عێراق هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجامداو محەمەد حەلبوسی بووە سەرۆكی پەرلەمان، ئەمەش لەپاش گفتۆگۆیەكی چڕ لە نێوان هێزە سیاسیەكانی عێراقدا.

رێككەوتنێكی ئاشتی مێژوویی
بەسەرپەرشتی شا سەلمان پاشای سعودییە، هەریەك لە سەرۆكی ئەریتریا – ئەسیاس ئەفورقی- و سەرۆك وەزیرانی ئەسیوپیا – ئابی ئەحمەد- لەمانگی سێپتەمبەردا رێككەوتنی جەدەیان بۆ ئاشتی واژووكرد، ئەمەش بووە مایەی پێچەوانەوەی درێژترین لاپەرەی ململانێ لە ئەفریقیادا.

یەكەمین باڵا پۆش لە گۆنگرێسدا
دەنگدەران‌ لەمانگی نۆڤەمبەردا – ئیلهان عمر- یان وەك نوێنەری ویلایەتی – مینیسوتا- بۆ گۆنگرێس هەڵبژارد، و بوە یەكەمین ئەندامی باڵا پۆش لە كۆنگرێسدا.

پێش دوو ساڵ ناوبراو وەك یەكەمین ئەمەریكی بەرەسەن صۆمالی سەركەوتنی بەدەست هێنا بە بردنەوەی كورسەیەك لە ئەنجومەنی یاسادانان لە هەمان ویلایەن و هەمان ئەو شەوەی ترەمپ بوە سەرۆكی ئەمەریكا.

ژنە سعودییەكان مۆڵەتی شۆفێرییان پێدرا
لە مانگی سیپتەمبەردا بە مەرسومێك" پاشای سعودیە شا سەلمان كوری عبد العزیز كۆتایی بەو قەدەغە كردنە هێنا كە بۆ شۆفیری كردن لەسەر ژنانی سعودیە دانرا بوو.

لە دایكبوونی منداڵێك لە رەحمی ژنێكی مردوودا
دكتۆرەكانی وڵاتی بەرازیل وتیان لە پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەك و چاندن لە رەحمی ژنێكی مردودا بوە یەكەیم دۆخی سەركەوتو لەو جۆرەدا.

ئەم منداڵ بونە لە پاش سەرنەكەوتنی 10 حاڵەتی پێشو بو، كە رەحمی ژنە مردوەكانیان بەكارهێنا بۆ لە دایك بونی منداڵی زیندو، ئەم حاڵەتانەش لە ئەمەریكا و كمۆاری چیك و توركیا ئەنجامدرابو.

دۆزینەوەی نەخۆشی شێرپەنجە لە چەند چركەیەدا
توێژەرە ئوسترالیەكان ئەزمونیكی گرنگیان لە ماوەی 10 چركەدا ئەنجامدا، بۆ دیاریكردنی توش بوون بە شێرپەنجە، ئەم تاقیكردنەوەیە هاوكار دەبێت بۆ دۆزینەوەی زووی نەخۆشیەكە و پێدانی چارەسەر بە نەخۆش، یاخود پێش دەركەوتنی نیشانەكانی بە چەند ساڵێك.

توێژەران لە زانكۆی –كۆینزالاند- ی ئوسترالی ئەوەیان ئاشكرا كرد تاقیكردنەوەی خوێنی نوێ دەتوانێ نەخۆشی شێرپەنجە لە جەستەدا تەنها لە ماوەی 10 چركەدا ئاشكرا بكات، ئەمەش پشت دەبەستێت بە دۆزینەوەی شوێن پەنجەی ترشەلۆكەی ناوكی لە كاتی دەركەوتنی گرێهی شێرپەنجەیی.

ئیمارات مانگێكی دەستكردی رەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد 
لە مانگی ئۆكتۆبەر ئیمارات لە وڵاتی یابانەوە مانگێكی دەستكردنی – خەلیفە سات- رەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد، كە رۆكێتێكی یابانی هەڵگرتبو – (H-IIA)، ئەمەش بە یەكەمین مانگی دەستكرد دادەنرێت بە دەستی ئیمارات دروست كرابێت.

دروست كردنی ئەم مانگە 4 ساڵی خایاند لەپاش ئامادەكردن و راهێنانی تیپی كاردن لە ناوەندی – محمد كوری راشد- بۆ بۆشایی ئاسمان.

خەلیفە سات بە یەكەمین مانگی دەستكرد دادەنرێت كە پەرەی پێدرا لە ناو ژورە خاوێنەكاندا لە تاقیگەكانی تەكنیكی بۆشایی ئاسمان لە ناوەندی محمد كوری راشد و خاوەنی پێنج داهێنانە.

دەنگی مەریخ 
دەزگاكانی هەستپێكردنی ورد – ئینسایت- ی سەر بە ئاژانسی بۆشایی ئەمەریكی ناسا لە مانگی دیسەمبەردا تۆماری – دەنگەكانی مەریخ- ئەنجامدا" ، ئەمەش لە یەكەمین حاڵەتی لەو جرەدا بو لە مێژوودا بە داگیركردنی هەسارەی سووردا.

ناسا تۆمارێكی دەنگی بۆ دەنگەكانی با هەڵدا بۆ سەر مەریخ، تۆماركردنەكەش لە رێگەی فشاری هەواوە بوەو لە بریتانیا پەرەی پێدراوە.

بەپەلە