نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان جێگیر دەبێت

جیهان

29/12/2018‌ 335 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان چەند رۆژێكە جێگیرە، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەو دابەزینەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، چوار سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 52.20 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، هەر بەرمیلێكی بە 45.33 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە چەند رۆژێكە لەدەوروبەری ئەو نرخە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

جێگیربوونی نرخی نەوت پەیوەندی بەگەڕانەوەی ئارامی بۆ بازاڕەكانی جیهان هەیە، كە لەماوەی رابردوو نائارامییەكی زۆری بەخۆوە بینی، ئەوەش نرخی نەوتی ناجێگیركرد.

هـ ـ ح