نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم روو لەبەرزبوونەوە دەكات

sharpress.net

676 جار خوێندراوه‌ته‌وه

31/12/2018‌

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 250 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 250 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆ نرخەكەی رووی لەبەرزبوونەوە كردووە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 137 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 151 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 12 هەزار دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 22 هەزارو 500 دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved