نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرێژەیەكی زۆر بەرزدەبێتەوە

جیهان

31/12/2018‌ 655 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهان، 74 سەنت بەرێژەی 1.4% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 53.95 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 45.84 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 51 سەنت بەرێژەی 1.1% بەرزبووەتەوە.

كەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی، كە نرخی نەوتی كەمكردووەتەوە، بەهۆی پشووەكانی جەژنی لەدایكبوون‌و ساڵی نوێوەیە، كە رەنگە نرخەكەی زیاتریش بەرز بێتەوە.

هـ ـ ح