شارپرێس:
ئارۆن ڕامسی یاریزانی یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی خواستی خۆی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئاشكراكرد.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا، ئارۆن ڕامسی به ئیداره‌ی یانه‌ی ئارسیناڵی ڕاگه‌یاندوه، بژارده‌ی داهاتووی خۆی یانه‌ی یۆڤانتۆسه.
له‌باره‌ی ئه‌و نرخه‌ی له‌سه‌ر ڕامسی دانراوه ئه‌وه ئاشكرابوه، یانه ئینگلیزییه‌كه داوای 10 ملیۆن یۆرۆی كردووه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌و یاریزانه.
كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌ی ڕامسی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئارسیناڵ به‌كۆتا ده‌گات، پاش ئه‌وه‌ش ئه‌و یاریزانه ده‌توانێت بێبه‌رامبه‌ر بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك بیه‌وێت بڕوات.
ڕ . ج