ئێران بۆ رێگری لەفشارەكانی ئەمریكا لەئەوروپا بێهیوا بووە

جیهان

01/01/2019‌ 433 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئێران بۆ رێگری لەفشارو گەمارۆكانی سەر تاران لەلایەن ئەمریكاوە لەوڵاتانی ئەوروپا بێهیوا بووە.


لەو بارەوە بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: ئەوروپا لەبارەی كەناڵێكی دارایی بۆ هاوكاری تاران لەبەرانبەر فشارەكانی ئەمریكا توانای پێویستی نییە.

بەهرامی قاسمی، دەشڵێت: ماوەیەكە گفتگۆكانی ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپا لەئارادایەو لەسەر خواستی ئەو وڵاتانە ئەو حەزەی ئەوان بۆ بەردەوامیدانی ڕێكەوتننامەی ئەتۆمی هەیانبوو، بڕیاڕ بوو گفتگۆی جددی نێوان ئەوان و  ئێران بەڕێوە بچێت، ئەویش لەكاتێكدا ئەمریكا سزای یەكلایەنەكانی خۆی بۆ ئێران گەڕاندەوە.

بەوتەی بەهرامی قاسمی ئاڵۆزكردنی ئاوا هەنگاوێكی ئەوروپاو گوشاری ئەمریكا لەسەر ئەوان، بووە هۆی ئەوە ئەم بابەتە زیاتر كات بخایەنێت و گفتگۆكان دوا بكەوێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا ئیرادەی سیاسی ئەوروپاو یەكێتی ئەوروپا ڕوون بوو، بەڵام لەكردەوەدا ئەوەیان دەرخست لە بەرانبەر گوشارەكانی ئەمریكا لەسەریان،  هێز و توانای ئەنجامدانیان نییە.


قاسمی هەروەها دەڵێت: "ئێمە هەر بەردەوام دەبین و هیوادارین  وڵاتانی ئەوروپا بتوانن سەربەخۆی خۆیان لە ئاوا بابەتێك بپارێزن و لەبەرانبەر ئەمریكادا بتوانن  بەرگری لە هەنگاوەكانیان بكەن".

جەختی لەوەش كردەوە، كە ئەگەر ئەوروپا نەتوانێت لەم كات‌و ساتەدا بابەتێكی وا بەكۆتا بگەیەنێت، دەبێت چاوەڕوانی گوشاری ئەمریكا لەسەر خۆشیان بكەن، ئەوەش وەك هۆشدارییەك بۆ ئەو وڵاتانە.

بەپەلە