بڕی قازانجەكانی كۆمپانیای دانە غاز لەهەرێمی كوردستان

کوردستان

03/01/2019‌ 637 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی لەساڵی رابردوو بڕی ١١٣ ملیۆن دۆلاری لەحكوومەتی ھەرێمی كوردستان وەرگرتووە، ئەوەش بە وەرگرتنی شایستە داراییەكانی  بەشێوەی مانگانە.

كۆمپانیای دانە غاز لەمیانی راگەیەنراوێك بڵاویكردووەتەوە، بڕی ٣٢٤ ملیۆن دۆلاری لەبری كارەكانیان لە میسر و ھەرێمی كوردستان و ئەمارەتی شاریقە لەئیمارات وەرگرتووە، كە ئەوەش بەهۆكارێك دەزانێت بۆ فراوابوونی زیاتری كۆمپانیاكە.

كۆمپانیاكە لەبارەی هەرێمی كوردستان‌و قازانجەكانی لەكاركردنی لەكێڵگە گازییەكانی ئەو هەرێمە ئەوەی بڵاوكردووەتەوە، بڕی ١٠٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریكی لە فرۆشتنی چڕەكان‌و غازی پترۆلی شل لە ھەرێمی كوردستان بەدەست كەوتووە، كە كۆمپانیاكە پشكی ٣٥ لەسەدی لە كۆمپانیای بیرڵ پترۆلیۆم ھەیە، بڕی ٣٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریكی وەرگرتووە.

هەروەها بڵاویكردووەتەوە، كە لەمیانی سێ ساڵی داھاتوو قەبارەی بەرھەمھێنانی غاز بۆ ٥٠٠ ملیۆن پێ سێجا لەرۆژێكدا و قەبارەی بەرھەمھێنانی لەشلە نەوتییەكان بۆ ١٠ بۆ ١٢ ھەزار بەرمیل نەوتی زیاد دەكەن.

هـ ـ ح