لەیدی گاگا كاندیدە بۆ بردنەوەی دوو خەڵاتی "گۆڵدن گلۆپ"

هەمەڕەنگ

07/01/2019‌ 445 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەیدی گاگای هونەرمەندی ناسراوی ئەمریكی، بۆ دوو خەڵاتی "گۆڵدن گلۆپ" كاندیدە، ئەوەش لەخولی 76ی بەخشینی خەڵاتەكان.

ڤیستڤاڵەكەی ئەمساڵ لە شاری بیفرلی هیلزی ویلایەتی كالیفۆرنیا بەرێوەدەچێت، كە ژمارەیەكی زۆر لەهونەرمەندانی ئەمریكی بەشداری تێدا دەكەن‌و ژمارەیەك فیلم‌و هونەرمەند كاندیدن بۆ بردنەوەی خەڵاتەكان.

لەگرنگترین كاندیدەكانیش بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین نمایشكار هونەرمەند برادلی كۆپەرە ئەوەش بەهۆی رۆڵگێڕان لەفیلی "ئوستار ئاز پورن".

گاگاش وەك باشترین هونەرمەندی ژن كاندیدە بۆ بردنەوەی خەڵاتێك‌و ئەوەش بەهۆی بەشداری لەهەمان فیلیم، هەروەها بردنەوەی خەڵاتی باشترین گۆرانی بەهۆی گۆرانی "شالو".

هـ ـ ح