وێنە.. "نیسان" ئۆتۆمبیلێكی تەواو جیاواز دروست دەكات

جیهان

07/01/2019‌ 4013 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "نیسان"ی ژاپۆنی ئۆتۆمبیلێكی تەواو جیاوازی دروست كرد، كە بووەتە جێگەی سەرەنجی ناوەندە جیهانییەكان.

ئۆتۆمبیلەكە لەدروستكردنی تایەكانی جیاوازە، كە كۆمپانیاكە لەجیاتی تایەتی ئاسایی، تایەی زنجیری بۆ ئۆتۆمبیلەكە داناوە، كە ئەوەش یەكەم جارە ئۆتۆمبیلێكی مەدەنی بەو شێوەیە دروست بكرێت.

پێگەی "تۆب سبید" بڵاویكردەوە، ئۆتۆمبیلەكەی كۆمپانیا ژاپۆنییەكە ناوی "بیسۆنالیزاشین ئادفنچەر"ەو بۆ رۆشتن لەناو بەفر دروست كراوە، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

دیزاینی ئۆتۆمبیلەكە هاوشێوەی دیزاینی ئۆتۆمبیلی "جۆك"ی بەناوبانگەو بەهۆی ئەو تایە زنجیرانەوە دەتوانێت بەشێوەیەكی باش بەسەر ناوچە شاخاوی‌و بەفراوییەكان بڕوات.

بزوێنەری ئەو ئۆتۆمبیلە 2.5 لیترەو پێنج گێڕی ئۆتۆماتیكی هەیەو توانای ئۆتۆمبیلەكە 215 ئەسپە، كە بڕیارە بەم نزیكانە بخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

هـ ـ ح