نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد

جیهان

07/01/2019‌ 915 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، ئەوەش بەپشتگیری رێككەوتنی ئەمریكاو چین بۆ بازرگانی نێوانیان.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، هەر بەرمیلێكی بە 57.93 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 87 سەنت بەرێژەی 1.5% بەرزبوونەوەی تۆماركردووە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ هەر بەرمیلێكی بە 48.76 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی 80 سەنت بەرێژەی 1.7% نرخەكەی بەرزبووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمریكاو چین چەند رۆژێكە لەسەر بازرگانی نێوانیان گەیشتوونەتە رێككەوتن‌و ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت داناوەو زنجیریەك بەرزبوونەوەی تۆماركردووە.

هـ ـ ح

بەپەلە