شارپرێس:
شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی سیاسی ئیسرائیلی ناوی ئه‌و كه‌سایه‌تیه عێراقیانه ئاشكراده‌كات، كه به‌وته‌ی ئه‌و سه‌ردانی ئیسرائیلیان كردووه.
ده‌نگۆی چونی سێ شاندی عێراقیی بۆ ئیسرائیل له‌نێو په‌رله‌مان‌و شه‌قامی عێراقیی هه‌رای ناوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده تا ئێستا ڕاستیی چونی ئه‌و شاندانه بۆ ئیسرائیل یه‌كلانه‌بوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌وته‌ی ئیدی كۆهین-ی شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی ئیسرائیلیه ده‌ڵێ:"هه‌ریه‌كه له ئه‌حمه‌د جبوری، ئه‌حمه‌د جه‌ربا، عه‌بدولڕه‌حمان لویزی، عه‌بدولڕه‌حیم شه‌مه‌ری، كه ئه‌مانه له‌پارێزگای نه‌ینه‌وان ئه‌ندامی شانده‌كه بوون".
به‌وته‌ی ئیدی كۆهین، "خالید مه‌فره‌جی له كه‌ركوك، عالیه نوسێف له به‌غدا كه شیعه‌یه، دوان له‌ئه‌ندامانی دیكه‌ی شانده عێراقیه‌كه بوون بۆ ئیسرائیل".
هه‌ر پاش ئه‌و هه‌واڵه، په‌رله‌مانی عێراق كه‌وتوه‌ته جموجوڵ بۆ ئاشكراكردن‌و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ئیسرائیلیان كردووه.
حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایكردووه، به‌زوترین كات په‌رله‌مان بانگهێشتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بكات، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ڕاستی ئه‌و سه‌ردانه.
ڕ . ج