شارپرێس:
جێراد پێكی ئیسپانیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، دەیەوێت لیۆنێل میسی ئەرجەنتینیو یاریزانی یانەكەی بكاتە شەریك.
پێكی دەیەوێت لەكڕینی یانەی "ئێف سی ئاندۆرا"ی ئیسپانی میسی بكاتە شەریكو بیكاتە خاوەنی پشكێكی گەورە لەیانەكەی.
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە، پێكی ئێستا لەهەوڵدایە بۆ ئەوەی لیۆنێل میسی رازی بكاتو بەشێك لەیانەكەی بكرێت، كە لەو بارەوە گفتوگۆكانیان بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆوە بینیوە.
یانەی ئاندۆرا ماوەی رابردوو بەهۆی قەیرانی دارایی فرۆشرا، كە پێكی ئێستا هەوڵی كڕینی دەداتو دەیەوێت خۆی ببێـتە سەرۆكی ئەو یانەیە، كە یانەیەكی پلە چواری ئیسپانییە.
هـ ـ ح