ڤالڤێردی یاریزانێكی بەرشەلۆنە لەكامپ نو دووردەخاتەوە

وەرزش

08/01/2019‌ 677 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریدا مونیر حەدادی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەكەی بفرۆشێت.

یانەی بەرشەلۆنە لەسەر بڕیاری ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەكەی مونیر حەدادی لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی دەفرۆشێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، مونیر حەدادی پێشتر رایگەیاندبوو، كە ئامادە نییە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە نوێبكاتەوەو دەیەوێـت لەوەرزەكانی گواستنەوەی داهاتوو ریزی یانە كەتەلۆنییەكە جێبهێڵێت.

هـ ـ ح