تیمساحێك "راوچی شێرەكان" قووت دەدات (+ڤیدیۆ)

جیهان

08/01/2019‌ 2266 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تمساحێك ئەو راوچییە ئەفریقییەی خوارد، كە بە "راوچی شێرەكان" ناسرابوو.

ئەو راوچییە، كە ناوی فان زیل بوو لەمیانی گەشتێكی بۆ ناوچەیەكی زیمبابۆی لەئەفریقا لەهەفتەی رابردوو كەوتووەتە بەر هێرشی تمساحێك‌و خوراوە، ئەوەش بەپێی پێگەی "وایت ۆولف باك".

ئەو راوچییە یەكێك بوو لەراوچییە بەناوبانگەكانی ئەفریقاو لەكەناراوەكانی رووباری لیمبۆبۆ رووبەڕووی ئەو هێرشە بووەتەوەو كۆتایی بەژیانی هاتووە.

نزیكەكانی هەوڵی زۆریانداوە بۆ دۆزینەوەی پاشماوەی جەستەی راوچییەكە، بەڵام تیمساحەكە لەكاتی هێرشەكەی پارچە پارچەی كردووەو كردوویەتی بەژەمە خۆراكێكی خۆی.

هـ ـ ح