شارپرێس:
ژماره‌یه‌ك سه‌رۆكی هێزه سوننه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق، ناوی كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگریی پێشكه‌شی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌و نوسراوه‌ی ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆكی هێزه سوننه‌كان پێشكه‌شی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كراوه، ناوی موهه‌نه‌ند حسامه‌دین به‌یاتی وه‌ك كاندید بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگریی ده‌ستنیشانكراوه.
پاش نزیكه‌ی حه‌وت مانگ له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، تا ئێستا متمانه به‌ته‌واوی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی نه‌دراوه، وه‌زاره‌تی به‌رگریش له‌نێو ئه‌و وه‌زاره‌ته ته‌واونه‌كراوانه‌دایه.
ڕ . ج