شارپرێس:
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید جێگره‌وه‌ی سێرجێۆ ڕامۆسی به‌رگریكاریی یانه‌كه‌ی له خولی ئیتاڵیی دۆزیوه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی دۆن بالۆن له‌هه‌واڵێكدا ئاشكرایكرد، ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت كۆلیبالی یاریزانی یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی بكاته شوێنگره‌وه‌ی ڕامۆس، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش 100 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی كۆلیبالی ده‌كات.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه وه‌رزی داهاتوو ڕیاڵ مه‌درید گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مۆرینیۆ بكات بۆ پێدانی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه به‌و ڕاهێنه‌ره.
ڕ . ج