شارپرێس: دزێك لەبەرازیل دوای ئەوەی هەوڵی دزینی مۆبایلێكدا، تووشی دۆخێكی نەخوازراو بوو، كە كەس خۆزگە بەو دۆخەی ناخوازێت. ئەو دزە بەنیاز ببووە لەناو ئۆتۆمبیلی كچە بۆكسێنەرێكی وڵاتەكەی مۆبایلەكە بدزرێت، بەڵام كچەكە پێی زانیوەو هێرشی كردووەتە سەریو بەتەواوی سەرچاوی چاوی دزەكەی شكاندووە. كچەكە ناوی سوی بولیانا فیانایەو یەكێكە لەبۆكسێنەرە بەناوناوبانگەكانی بەرازیلو لەرێگەی بەكارهێنانی هونەرەكانی جەنگ لەو دزەی داوەو خستوویەتییە ئەو دۆخە خراپەوە. بەهۆی ئەو دۆخە خراپەش، دزەكە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، بەڵام لەلایەن پۆلیسشەوە دەستبەسەركراوەو لێكۆڵینەوەی لێدەكرێت. هـ ـ ح