شارپرێس:
گه‌رچی بڕیار سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی سوپاكه‌ی له‌سوریا شه‌پۆلێك ڕه‌خنه‌ی به‌رفراوان‌و ته‌نانه‌ت ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكیشی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌ڵام یه‌كێك له‌و به‌رپرسه باڵایانه‌ی ئه‌مریكا كه جۆن بۆڵتن، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكایه، بڕیاریدا ترامپ له‌و بڕیاره یان پاشگه‌زبكاته‌وه، یاخود كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌سوریا دوابخات.
بۆڵتن توشی شۆك بووه
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی ئه‌مریكی له‌ڕاپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، جۆن بۆڵتن كاتێك به‌هه‌واڵی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكای له‌سوریا زانیوه توشی شۆك بوه، چونكه ئه‌و پێشتر پێی وابووه بۆ دانانی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌ژموونی ئێران له‌ناوچه‌كه، ده‌بێ ئه‌مریكا له‌سوریا بمێنێته‌وه.
پاش بڕیاره‌كه‌ی ترامپ بۆ كشانه‌وه له‌سوریا، بۆڵتن له‌گه‌ڵ ترامپ كۆبوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی گۆڕانكاریی له‌بڕیاری كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌سوریا بكات، به‌شێوه‌یه‌ك كه هیچ واده‌یه‌كی زه‌مه‌نیی بۆ ئه‌و كشانه‌وه‌یه ده‌ستنیشان نه‌كرێت.
مارك ئاندیك كه باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا بوو له ئیسرائیل‌و ئێستاش له‌ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كارده‌كات ده‌ڵێ، بۆڵتن ده‌یه‌وێت دۆخه‌كه ڕزگاربكات‌و وابكات كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ترامپ دابنێت.
بۆڵتن ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی پرسی ئێران كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ترامپ دابنێت
به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا، بۆڵتن له‌پشت سوربوونی ترامپه‌وه بوه بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران، ته‌نانه‌ت له‌و هه‌وڵه‌شدا تۆڵتن سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیوه ترامپ به بڕیاری نه‌كشانه‌وه له‌سوریا قایلبكات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ترامپ داناوه، ته‌نانه‌ت ئه‌وه به‌لێدوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ترامپ بۆ كشانه‌وه له‌سوریا ده‌بیندرێت، كه سه‌ره‌تا ده‌یوت به‌په‌له ده‌كشێنه‌وه، به‌ڵام دواین لێدوانی ترامپ له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ، په‌له له‌كشانه‌وه ناكه‌ن.
دوو به‌رپرسی دیكه‌ی ئه‌مریكاش پاڵپشتی بۆڵتن ده‌كه‌ن
هه‌ربه‌ته‌نها جۆن بۆڵتن نیه كه ده‌یه‌وێت ترامپ بڕیاری كشانه‌وه له‌سوریا هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، به‌ڵكو هه‌ریه‌كه له مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی، لیندسی گراهام گه‌وره سیناتۆری كۆمارییه‌كانیش هاوهه‌ڵوێستن له‌گه‌ڵ بۆڵتن.
ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له هه‌فته‌ی رابردوه‌وه مایك پۆمپیۆ و بۆڵتن به گه‌شتێك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن.
بۆڵتن په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ ترامپ هه‌یه
نیویۆرك تایمز ده‌ڵێ، بۆڵتن-ی ته‌مه‌ن 70 ساڵ په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ ترامپ‌و ته‌نانه‌ت جاریك كۆشنه‌ری زاوای ترامپ هه‌یه، كه له‌پێشوودا ترامپ ئه‌و په‌یوه‌ندییه پته‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ماكماسته‌ر، ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا نه‌بووه.
بۆڵتن دوو مه‌رجی بۆ توركیا داناوه
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیسرائیل، بۆڵتن دوو مه‌رجی بۆ توركیا دانا كه پاش جێبه‌جێكردنی ئه‌و دوانه ئه‌مریكا ده‌كشێته‌وه، ئه‌ویش به‌رده‌وامیدانه به‌شه‌ڕی داعش‌و مه‌رجی دووه‌میش پاراستنی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له‌سوریا كه شه‌ڕی داعشیان كردوه، ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستی له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بوو.
توركیا به‌توندی هه‌ردوو مه‌رجه‌كه‌ی بۆڵتن-ی ڕه‌تكرده‌وه، ته‌نانه‌ت ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا پاش ئه‌و لێدوانه‌ی بۆڵتن وتی، ئه‌و هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی ئه‌نجامداوه.
ڕ. ج