نانسی عەجرەم رەخنەی توند لەحكومەتی لوبنانی دەگرێت

هەمەڕەنگ

10/01/2019‌ 477 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نانسی عەجرەمی هونەرمەندی لوبنانی رەخنەی توندی لە حكومەتی وڵاتەكەی گرت، ئەوەش بەهۆی بێ‌ باكی لەسەر ئەو رووداوەی لەوڵاتەكەی روویداوە.

نانسی عەجرەم رەخنەی لەسەر ئەوە رەخنەی لەحكومەتی لوبنان گرتووە، كە شەپۆلێكی بەفر بارین رووی لەناوچەی نۆرما كردووە، بەڵام حكومەت هیچ كارێكی بۆ لێقەوماوانی كارەساتەكە نەكردووە.

نانسی عەجرەم لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر" رەخنەی لەحكومەتی لوبنان گرتووە، بەوەی هیچ شتێكی لەدەست نایەت‌و ناتوانێت لەكاتی رووداوەكان بەفریای كەسەوە بچێت.

هـ ـ ح