دامەزرێنەری داعش لەلیبیا.. تەرمی ئەبو نەبیل ئەنباری دەدۆزرێتەوە

عیراق

10/01/2019‌ 666 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەناوچەیەكی نزیك فەتائیحی رۆژهەڵاتی لیبیا، چەند گۆرێكی بەكۆمەڵ دۆزرانەوەو لەناویاندا تەرمی دامەزرێنەری داعش لەو وڵاتە هەیە.

ئەبو نەبیل ئەنباری، كە بەرەگەز عێراقییەو لە لیبیا داعشی دامەزراندووە، لەماوەی رابردوو لەلایەن گروپە چەكدارییەكانی ئەو وڵاتە كوژراوەو لەو ناوچەیە و لەناو گۆرێكی بەكۆمەڵ نێژراوە.

جگە لەتەرمی ئەو سەركردەیەی داعش، تەرمی دەیان چەكداری تری داعش لەو گۆڕانە دۆزراونەتەوەو لێكۆڵینەوە بۆ ناسینەوەی نازنامەكانیان لەئێستادا دەستیپێكردووە.

ئەنباری لەسەر راسپاردەی ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی داعش لەساڵی 2014وە چووە لیبیاو كاری بۆ دامەزراندنی رێكخراوەكەش لەو وڵاتە كرد.

هـ ـ ح